ژوانگه‌ی‌ ئه‌ده‌ب
بابه‌تی‌فه‌رهه‌نگی، ئه‌ده‌بی‌ و هونه‌ری
نووسین له‌ رێکه‌وتی جمعه 1389/12/27له‌لایه‌ن شه‌ریف فه‌لاح
 

براوه‌کانی خه‌ڵاتی به‌شی ئازادی‌ دووهه‌مین فێستیڤاڵی‌ شێعری‌ هاوچه‌رخی‌ كوردی‌ له‌ پیرانشار

امیق هه‌ورامی - هه‌ولێر

کاوان نه‌هایی - بانه‌

شێردڵ ئێڵ‌پوور - كرماشان

ڕۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یی‌ – سلێمانی

سمایل عه‌زه‌می- دیوانده‌ره

فه‌وزیه‌ سوڵتان به‌گی - بۆکان


ڕاگه‌یێندراوی ده‌سته‌ی داوه‌ران - به‌شی تایبه‌تی‌ فێستیڤاڵی‌ هاوچه‌رخی‌ كردی‌ 
 

وه‌ناو خوا كه‌ ده‌هنده‌ و دلۆڤانه‌

و به‌ ناوی ئه‌وانه‌ی كه‌ هاوكاری دادارن له‌ به‌دی هاتنی جوانی و ڕاستی و داد دا

ئاماده‌بووانی به‌ڕێز:

ئه‌م فستیڤاڵه‌ شێعرییه‌ی كه‌ به‌ هیمه‌تی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی چرا و هاوكاریی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی و هاوڕایی بێ چاوه‌نۆڕی چاكه‌خوازانی جوامێر له‌ شاره‌ كۆست كه‌وتووه‌كه‌ی خانێ (پیرانشار) و بۆ ڕێزگرتن له‌ شه‌هیدانی بۆمبارانه‌كه‌ی 17ی ڕه‌شه‌مه‌ی ڕه‌شه‌وه‌ پێك هات، دابه‌ش كرا بۆ سه‌ر دوو به‌شی "تایبه‌ت" و "ئازاد".

ئێمه‌ به‌ ناوی "ئه‌نجومه‌نی داوه‌ران"ی به‌شی تایبه‌ت دوای هه‌ڵسه‌نگاندن و پێداچوونه‌وه‌ی به‌شه‌ تایبه‌ته‌كه‌ی خۆمان بۆ خوێندنه‌وه‌ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خاوه‌ن به‌رهه‌مه‌كان ڕیزبه‌ندییه‌كمان پێشكه‌ش به‌ هه‌ڵسووڕێنه‌رانی فستڤاڵه‌كه‌ كرد، له‌پاشان بۆ هه‌ڵبژاردنی به‌رهه‌می سه‌ركه‌وتووتر وێڕای ڕاگۆڕینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كتردا و ڕه‌چاوكردنی ئه‌و چه‌ند خاڵانه‌ی:

ئه‌لف: به‌ربژێركردنی چه‌ند به‌رهه‌م، كه‌ به‌ كۆد دراون به‌ ئێمه‌، له‌ لایه‌ن هه‌ر كه‌سێكه‌وه‌ و تاوتوێكردنی به‌رهه‌مه‌كان و ساخ بوونه‌وه‌مان له‌سه‌ر یه‌ك یان چه‌ند به‌رهه‌م به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ و له‌سه‌ر بنه‌مای ڕا و بۆچوونی هه‌ر كام له‌ داوه‌ره‌كان.

ب: له‌به‌ر چاو گرتنی ڕه‌هه‌ندی تایبه‌ت بوونی به‌رهه‌مه‌كه‌ و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی به‌شی تایبه‌ت.

ج: پێكانی مه‌به‌ستی تایبه‌ت به‌ به‌شی تایبه‌ت به‌ چه‌شنێكی هونه‌ریانه‌ و داڕشتن و ده‌ربڕینی ئه‌مڕۆییانه‌ی زمانی شێعری له‌لایه‌ن خاوه‌ن به‌رهه‌مه‌كه‌.

د: ئه‌وه‌ی ئێمه‌ هه‌ڵمان بژاردوون ڕای ئێمه‌یه‌ و به‌و مانایه‌ نییه‌ كه‌ به‌رهه‌مه‌ هه‌ڵنه‌بژێراوه‌كان له‌مانه‌ زۆر نزمتر بن.

لیژنه‌ی داوه‌رانی به‌شی تایبه‌ت ساخ بووینه‌وه‌ له‌سه‌ر:

1_ شاعیری شیعری "ئیمه‌یل" و "مردن" به‌ڕێز كاك سه‌عید نه‌جاڕی (ئاسۆ) وه‌ك خاوه‌ن به‌هره‌یه‌كی به‌توانا و وه‌ك یه‌كێ له‌ پێش سوارانی ڕه‌وتی شێعری ئێستامان له‌م به‌شه‌ی كوردستان ڕێزی تایبه‌ت و "ته‌ندیس"ی فستیڤاڵی پێشكه‌ش بكرێ.

2_ دوو شێعر وه‌ك نوێنه‌ری دوو شێوه‌زمانی باشووری و باكووری جوگرافیای زمانی كوردی، ڕێزی تایبه‌تیان لێ بگیرێ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش:

ئه‌لف: شێعری "ئازیه‌تی گیومه‌ت" به‌ كۆدی 166 بۆ به‌شی باشوور،

بێ: شێعری "ئه‌فسانه‌یا ئه‌وینا بێ سنوور" به‌ كۆدی 156

هه‌ڵبژێردران.

3_ له‌ به‌شی په‌خشانه‌ ئه‌ده‌بییه‌كاندا وێڕای ڕێزگرتن له‌ نووسه‌رانی هه‌ر چوار به‌رهه‌مه‌كه‌، كۆدی 92مان وه‌ك به‌رهه‌می هه‌ره‌ باش هه‌ڵبژارد.

4_ پارچه‌ شێعری "تیتری شه‌هید له‌ سه‌ر جووتێك پۆتینی ڕه‌ش" به‌ كۆدی 81 به‌ پله‌ی یه‌كه‌می ئه‌م به‌شه‌ی فستیڤاڵ و

5_ پارچه‌ شێعری "ئێمه‌ كێین" به‌ كۆدی 175 به‌ پله‌ی دووهه‌می ئه‌م به‌شه‌ و

6_ پارچه‌ شێعری "چه‌ند تێبینیه‌كی فه‌لسه‌فی له‌سه‌ر نیشتمانێكی سیاسی" به‌ كۆدی 65 و پارچه‌ شێعری "هیچم وه‌بیر نه‌هاته‌وه‌" به‌ كۆدی 17 به‌ هاوبه‌شی به‌ پله‌ی سێهه‌می ئه‌م به‌شه‌ی فێستیڤاڵه‌كه‌ هه‌ڵبژێردران.

7_ له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی فێستیڤاڵ خرایه‌ سه‌ر ئه‌ستۆمان ڕێز و سپاسی تایبه‌تی پێشكه‌ش بكه‌ین به‌ گشت ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی به‌ ناردنی وتار  فستیڤاڵه‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد، چ ئه‌وانه‌ی خوێندیانه‌وه‌ و چ ئه‌وانه‌ی وتاره‌كانیان نه‌خوێندرایه‌وه‌.

8_ له‌ لایه‌ن خۆمانه‌وه‌، وه‌ك ئه‌نجومه‌نی داوه‌رانی به‌شی تایبه‌ت هیوای سه‌ركه‌وتنی پتر و شایانتر بۆ هه‌موو به‌هره‌مه‌ندان ده‌خوازین، چ ئه‌وانه‌ی به‌رهه‌میان به‌خشی به‌م فێستیواڵه‌ و چ ئه‌وانه‌ی به‌ حزووری خۆیان ئێره‌یان ڕازانده‌وه‌.

له‌ كۆتاییدا سپاسی هه‌مووی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ بۆ پێك هاتن و به‌ڕێوه‌چوون و سه‌ركه‌وتنی ئه‌م فێستیڤاڵه‌ هیمه‌تیان كردووه‌ و كوێره‌وه‌رییان دیوه‌ و ڕازاندوویانه‌ته‌وه‌. ئاواته‌خوازین فستیڤاڵ و كارناواڵ و گردبوونه‌وه‌ی ده‌ باشتر و به‌پێزتر پێك بێن.

مریه‌م قازی، عه‌زیز نیعمه‌تی، عه‌لی قاسمی، محه‌مه‌د ئه‌حمه‌دی (ساماڵ)، خالید سوله‌یمانی ئازه‌ر (ئه‌ویندار)

20ی ڕه‌شه‌مه‌ی 1389ی هه‌تاوی به‌رانبه‌ر به‌ 2710ی كوردی

 

نووسین له‌ رێکه‌وتی جمعه 1389/12/27له‌لایه‌ن شه‌ریف فه‌لاح
دووهه‌مین فێستیڤاڵی شێعری هاوچه‌رخی کوردی ده‌ستی پێکرد. سه‌رله‌ به‌یانیی 19 ڕه‌شه‌ممه‌ دووهه‌مین فێستیڤاڵی شێعری هاوچه‌رخی کوردی له‌ پیرانشار ده‌ستی‌ به‌كاره‌كانی‌ خۆی‌ كرد له‌و فێستیڤاڵه‌دا وێڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ شاعێرانی‌ كورد له‌ به‌شی‌ پێیبرَكێ‌ و ئازاددا شێعریان پێشكه‌ش كرد دوو كۆڕی‌ زانستی‌ بۆ خه‌سارناسیی‌ شێعری‌ هاوچه‌رخی‌ كورد ی‌ و هه‌روه‌ها كۆڕێكی‌ زانستیش تایبه‌ت به‌ زمانی‌ ستاندارد و هه‌روه‌ها به‌ بۆنه‌ی‌ یادی‌ كاره‌ساتی‌ هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ پێشانگایه‌كی‌ وێنه‌ و فۆتۆگرافیش به‌ڕێوه‌ چوو. شایانی باسه‌ ده‌یان که‌س له‌ شاعیران، نووسه‌ران، ڕخنه‌گران و شاره‌زایانی شێعری کوردی له‌ هه‌موو شاره‌کانی کوردستانه‌وه‌ بةشداريى فيَستيظالَيان كرد. ئه‌م فێستیڤاڵه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی چراوه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێ. سه‌رچاوه‌:http://www.chira78.blogfa.com/
نووسین له‌ رێکه‌وتی پنجشنبه 1389/12/19له‌لایه‌ن شه‌ریف فه‌لاح

 
 ن: فه‌ڕوخ نیعمه‌تپوور
  و: شه‌ریف فه‌لاح

 پێناسه‌یه‌كی گشتی له‌ ده‌یه‌ی شه‌ست و حه‌فتا
 
ئه‌گه‌ر بكرێ له‌ پێناسه‌یه‌كی گشتیدا ده‌یه‌ی شه‌ست، وه‌كوو ده‌یه‌ی ده‌سپێك و سه‌ره‌تای مه‌یل و هانه‌یه‌كی هه‌تا راده‌یه‌ك گشتی و به‌رین بۆ فێربوونی زمانی كوردی لێك بده‌ینه‌وه‌، ده‌بێ ده‌یه‌ی حه‌فتا وه‌كوو ده‌سپێكی هه‌تا راده‌یه‌ك جیددی له‌ بواری چیرۆكنووسیدا له‌به‌رچاو بگرین. له‌ ده‌یه‌ی شه‌ستدا ئه‌گه‌رچی زمانی كوردی به‌ شێوه‌ی فه‌رمی له‌ قوتابخانه‌كان نه‌ده‌خوێنرا، به‌ڵام چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆڤار و بڵاوكراوه‌ی كوردی، كتێب و سه‌ره‌تای چالاكیی ئه‌نجومه‌نه‌ ئه‌ده‌بییه‌كان، له‌ناو توێژی خوێنده‌واردا ئه‌و هه‌ل و ده‌رفه‌ته‌ی ره‌خساند هه‌تا زمانی كوردی فێر بن. ئه‌و توێژه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ فێربوونی نافه‌رمی ئه‌م زمانه‌، به‌ شێوه‌یه‌كی چڕوپڕ روویان كرده‌ بواره‌ جۆراوجۆره‌ ئه‌ده‌بییه‌كان و به‌تایبه‌ت شێعر و هاوكات هه‌م پرۆسه‌ی فێربوونی زمانی تاقیكرده‌وه‌ و هه‌م تێگه‌یشتنه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی  جوانیناسانه‌ی خۆی له‌ فۆرم و ژانره‌ ئه‌ده‌بییه‌كاندا خسته‌ روو.


درێژه‌ی بابه‌ت...
نووسین له‌ رێکه‌وتی دوشنبه 1389/12/02له‌لایه‌ن شه‌ریف فه‌لاح
 

زمان، به‌ڵگه‌ی‌ شوناس‌و رۆحی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌، به‌ڵگه‌یه‌ك كه‌ سه‌لماندنی‌ جه‌وهه‌ر‌و هه‌وێنی‌ سه‌ره‌كیی‌، له‌راستیدا پێكهاته‌ی‌ هه‌بوونی‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌‌و به‌شێكه‌ له‌ میراتی‌ مرۆڤایه‌تی‌‌و هه‌موو مرۆڤێكی‌ خاوه‌ن هزر‌و ئاوه‌ز ئه‌ركی‌ سه‌رشانیه‌تی‌ له‌و مافه‌ ره‌واو سروشتییه‌ی‌ كه‌له‌ یه‌كه‌م چركه‌ ساته‌كانی‌ له‌دایك بوونیه‌وه‌ واته‌ له‌ كاتی‌ گڕوگاڵه‌وه‌ هه‌تا دوایین ئاویلكه‌ی‌ ده‌می‌ گیاندان له‌ گه‌ڵیه‌تی‌، به‌رگری‌ بكات‌و بۆ گه‌شه‌و بره‌ودانی‌ هه‌وڵی‌ هه‌مه‌لایه‌ن بدات. زمان جیاله‌وه‌ی‌ وه‌ك یه‌كه‌م ئامرازی‌ پێوه‌ندی‌‌و پێكهێنه‌ری‌ توخمی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌، زانستێكه‌ كه‌ خاوه‌ن


 


درێژه‌ی بابه‌ت...

اسلایدر